ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕژانی نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژینگه‌و ئاو ده‌كات

 

دوابه‌وای هێرشی حووسییانی یەمەن بۆ سه‌ر كه‌شتیی “سونیۆن” له‌ له‌ ده‌ریای سوور هەتا ئێستا ئەم کەشتییە‌ له‌شوێنی خۆی وه‌ستاوه‌ و ئاگره‌كه‌ی نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌.

پاتریك ڕایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا،  دەڵێت ئەمو بارهه‌ڵگره‌ نه‌وتییه‌ی ئاڵای یۆنانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ هەروا بەردەوام ده‌سوتێت.

هه‌روه‌ها له‌ترسی ڕژانی نه‌وته‌كه‌ و دروستكردنی مه‌ترسی ژینگه‌یی، سوپای ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی خه‌ریكی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەم مه‌ترسییه‌ن و دوو بارهه‌ڵگری ده‌ریایی‌ دیکەشیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م كه‌شتییه‌ ناردووه‌، به‌ڵام حوسییه‌كان هەڕەشەیان کردووە هێرش دەکەنە سەر  ئەوانیش.

پاتریک ڕایدەر هەروەها گوتی: ئه‌م جۆره‌ كاره‌ تیرۆریستییانه‌ ئاسایشی بازرگانیی جیهانی و ژیانی ده‌ریاوانانی سڤیلیش ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و بۆ سه‌رسیسته‌می زینده‌یی ده‌ریایی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور هه‌ڕه‌شه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی قوربانیانی خوشینی زەوی لە “پاپوا گینە” گەیشتە ٢ هەزار کەس

یاسین

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووە

یاسین