ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وزارەتی بەرگریی تورکیا: ٦٥ چەکداری پەکەکەمان لە هەفتەیەکدا کوشتووە

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی 65 چەکداری لە سنووری هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

زەکی ئاکتورک، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، لە هەفتەی ڕابردوودا 65 چەکداری پەکەکە و یەپەگە  کوژراون.

زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریئ تورکیا گوتی: لەچوارچێوەی ستراتیژیی لەنێوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، هەڵمەتمان گشتگیر و بەردەوامە و لە هەفتەی رابردوودا 65 تیرۆریست لە عێراق و باکووری سووریا کوژراون.

هاوکات لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا هەزار و 828 تیرۆریست کوژراون. جیا لەمە چەکدارێکی پەکەکە لە خابوور خۆی رادەستی بنکەی سەربازیی سنوور کردووە.

You sent

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی و قەیس خەزعەلی کۆبوونەوە

سەڵاح

بەپشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش کرا

یاسین