ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیا دوو ولایەتیان بردەوە و هەڕەشەن بۆ ئاییندەی ئەڵمانیا

 

لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی، یەكەمجارە پارتێكی راستڕەو لە ئەڵمانیا، بتوانێت لە هەڵبژاردندا دوو ولایەت بباتەوە. بەشێك لە چاودێرانی سیاسی ئەمە بە مەترسی دەزانن و پێیانوایە، دوای هەشت مانگی تر، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدرێت و ئەگەر ئەوان براوە بن، ئەوكات ئەڵمانیا رووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە.

پارتی راستڕەوی توندڕۆ (AFD) لە ئەڵمانیا، لە هەڵبژاردنی ولایەتەكاندا توانی ولایەتی ( Thuringen) و (Saksonya) بباتەوە، دەنگەكانی ئەو پارتەش چاوەڕواننەكراو بوو، كە لە یەكەمیان 32% و دووەمیش 30.6%ی بەدەستهێنا. سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا، ئەنجامەكەی پێخراپە و دەڵێت مایەی ئازار و ئەندێشەیە.

ئۆلاف چۆڵس، سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا، دەڵێت ئەنجامەكان بۆ پارتەكەی (پارتی سۆسیال دیموكراتەكان) چاوەڕواننەكراوبوو.

ئەو قسەی بۆ میدیاكانی ئەڵمانیا كردووە و دەڵێت: “وڵاتەكەمان لەوە رانەهاتووە، نابێتیش لێڕابێت، چونكە (AFD) زیانی گەورە لە ئەڵمانیا دەدات، ئابووریمان لاواز دەكات، كۆمەڵگەكەمان دابەش دەكات و ئیعتیباری ئەڵمانیاش لاواز دەكات.”

بەڵام ڕاستڕەوەكان، ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنێكی مێژوویی ناو دەبەن، خۆشیان ئامادە دەكەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025 و ئامانجیانە لەو هەڵبژاردنەش یەكەم و سەركەوتوو بن.

سەرۆكی (AFD) بەناوی (Alice Weidel)، پێیوایە ئەمە سەركەوتنێكی مێژوویی بوو بۆ ئەوان و ئەمە یەكەم هەڵبژاردنە كە بەو هێزەوە دەركەون، ئەمە گۆرانییەكە بۆ ئەو هاوپەیمانییەی بەنیازن لە بەرلین دروستی بكەن.

تەمەنی (AFD) 11 ساڵە، ساڵی رابردوو توانیان سەرۆكی شارەوانییەك ببنەوە، هەروەها شارەوانیی ناوچەیەكیشیان بردەوە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە ولایەت ببنەوە، ئەمە یەكەمجارە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، پارتێكی راستڕەو دوو ولایەت بباتەوە.

پارتە چەپەكانی ئەڵمانیا، لەو دوو وڵایەتە دووچاری شكستێكی گەورە بوون، چونكە دەنگەكانیان 15%ی تێنەپەڕاند، چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، ئەمە یەكەمجارە پارتێكی راستڕەو بتوانێت چەپەكان دووچاری شكستێكی گەورە بكات.

ئەوەی مایەی مەترسییە بۆ ئەڵمانیا، ئەگەر (AFD)، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025، بتوانن ببنە زۆرینە، ئەوكات وڵاتەكەیان دووچاری قەیرانی زۆر گەورە دەبێتەوە، بۆیە بەهەڕەشە بۆ سەر ئاییندەی ئەڵمانیای دەزانن.

بەرپرسانی (AFD)، بڕوایان بەوە نییە ئەڵمانیا هاوكاری ئۆكڕاینا بكات لە جەنگ دژی رووسیا، هەروەها داوا دەكەن دەوڵەمەندەكان باجی زیاتر بدەن و كۆچبەرانیش بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

لە 22ی ئەیلوول، هەڵبژاردن بۆ ولایەتی بەرلینی پایتەخیت دەكرێت، وەكوو ئەوەی دەزگاكانی ڕاپرسی بڵاویان كردووەتەوە، ئەگەر زۆرە (AFD)، لە بەرلینیش ببێتە پارتی یەكەم و لایەتەكەیان بكەوێتە ژێر دەست، ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، كەواتە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، بەئەگەركی زۆرەوە، راستڕەوەكان دەسەڵات دەگرنە دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

سلێمانی.. به‌هۆی هه‌ڵڕشتنی له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا

سەڵاح

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم: سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی زیندوویه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی كارایه‌تی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی

یاسین