ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بازرگانێكی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر لە دەرەوەی وڵات دەستگیر كرا

 

ەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەری لە دەرەوەی وڵات و دوو بازرگانی دیكەی لە ناوخۆ راگەیاند، كە ئەو بازرگانەی دەرەوەی وڵات، لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی، سەرچاوەی دابینكردنی بەشی زۆری ماددە هۆشبەرەكان بوو.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە پرۆسەیەکی هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام کە چەند مانگێکی خایاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕێکەوتی 5/9/2024 دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە (10) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران.

بڵاویشی كردەوە: دواتر شوێنی بازرگانە سەرەکییەکە کە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بوو دەستنیشان کرا، دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی فیدڕال و ناردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بۆیان، لە ڕێکەوتی 6/9/2024 هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانییان ئەو بازرگانە مەترسیدارە کە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیر بکەن .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان راشیگەیاند: ئەم بازرگانە بەڕەگەز کوردە و سەرچاوەی دابینکردنی بەشی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانە بوو کە لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ساغ دەکرایەوە و بڵاودەکرایەوە.

جەختیشی كردەوە: ژمارەیەکی بەرچاو لەو بازرگانانەی کە لە هەرێم دەستگیراون و دراونەتە دادگا لەم کەسەوە فێری ئەم بازرگانییە بوون و لەم کارە قێزەوەنە تێوەگڵاون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى باكو ده‌كرێت

سەڵاح

وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر

دڵشاد