ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كرد

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/9/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ئيدوارد ئه‌لگرێن، ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانيا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شانديكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك پله‌دارانى سه‌ربازى، پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و كرده‌وه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ داهاتووی ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی  نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد.

هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو سەرکردەکانی جیهاندا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی کارەبا گیانی لەدەست دا

دڵشاد