ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بارزانی و شۆڕشی مەزنی  ئەیلوول و دەیان دەستكەوت و شانازی هەمیشەیی

 

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە سەرەتادا دەمهەوێت ئاماژە بە راستیەكی حاشاهەڵنەگر بكەم پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان ئامراز و هەوێنی گەیاندنی كوردستانە بە مافەرەواكانی ، شۆڕشی مەزنی ، شۆڕشێك بوو كە گوزارشت لە خەون و داوا رەواكانی گەلی كوردە ، كە ئامانجیان ئازادی و سەربەخۆی  كوردستانە لە ژێر ئەو ڕەشماڵ و سێبەرەی  كە مستەفا بارزانی  هەموویان كۆكردبۆوە ، لەو ڕوانگەیەشەوە لە ماوەی ئەو شۆڕشە مەزندا ، جگە لە پارتی ، هیچ حزب و لایەنی تر لە سەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان دروست نەببوو ، لەكاتێكدا ، لە دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوولیش ، بینیمان كە دەیان حزب و لایەن دروستكران بەڵام لە رووی هزروبیرباوەری نەتەوەییەوە نەیانتوانی وەك پارتی خاوەن بیروباوەرێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بن .

لە مێژووی خەبات وبەرخودانی  نەتەوەیی كورددا، بە تایبەت خەبات لە پێناو بەدەستهێنانی مافەرەواكانی ، هیچ شۆڕشێك هێندەی شۆڕشی مەزنەی ئەیلوول رژد نەبوو بۆ گەیاندنی گەلی كورد بە ئامانجەكانی ، چونكە شۆڕشێكی گشتگیر بوو بە هەموو پێوەرێك شۆڕشێكی نەتەوەیی و سەرانسەری و هەڵگری ڕەهەندێكی سیاسیانە و قوڵیش بوو، لە پێناو بەدەسهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد ، توانی لە سەختترین هەڵومەرجەكان ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار دەستەبەر بكات .

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە پال خەباتی چەكداری ، توانی شێوازێكی سەركەوتووی حكوومرانی و ئیدارەدان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش و پێشمەرگە بێنێتە ئاراوە. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە ماوەی 14 ساڵ خەبات و تێكۆشانیدا ، توانی چۆك بە ڕژێمی ئەو كاتەی عێراق دابنێ و گەورەترین ڕێككەوتننامەی بۆ گەلی كورد بێنێتەدی وەك بەرهەمی ئەو شۆڕشە مەزنە لە ماوەی چوار ساڵدا هیچی كەمتر نەبوو لە ماوەی سێ  دەیە حكوومرانی دوای راپەرین ، چونكە بۆ یەكەم جار بوو كە زمانی كورد لە نێو پرۆگرامەكانی خوێندن دا جێگر كرا ، دەیان ناوەندی ئەدەبی و ڕوشنبیری و ئاكادێمی و چەندین رۆژنامەی وبڵاوكراوەی تر دانران.

بۆ قۆناغی ئێستای دوای 32 ساڵ حكوومرانی گەلی كورد ، گرنگە بۆ رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە  كە دوور ونزیك رەنگە كاریگەریان لە سەر دۆزی كورد هەبێت ، بەتایبەت لە رووی دیموگرافی و مافەكانی تر ، پێوستە پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بین ، چونكە زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە  بۆ خوێندنەوەی رووداو وپێشهاتەكان و بەرەنگاربوونەوەی  ئەو هەرەشە ومەترسیانەی سەر دۆزی كورد وقەوارەی هەرێمی كوردستان ، بەتایبەتی حزب ولایەنەكانی تر پێوستە ڕەچاوی بەرژوەندییە باڵاكانی كوردوكوردستان بكەن نەك حزبی وكەسی .

گەلی كورد ، ئێستا خاوەنی رابەرێكی ژیر ونەتەوەییە ، ناوەندێكی بریاریشی هەیە كە سەرۆك مسعود بارزانی و بارەگای بارزانی ناوەندێكی گرنگی بریاردانە ، میراتگری شۆِڕشەكانی كوردوكوردستان و هەڵگری ئاڵای كوردستانە و  هەنگاوەكانی ژ     یران و بریاری مێژوویی و چارەنووسساز هەڵدەگرێت  ، چونكە سەرۆك بارزانی ، ئەو رابەرە كارێزمایە كە لە سەر هیچ فشار و پیلانگێرییەك سازش لە سەر مافەرەواكانی كوردوكوردستان ناكات ، شەڕی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی و شەڕی بەرگریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی پیلانی برسیكردن و لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان ، بۆیە هەموو ئەو پیلانگێریانە بە زانایی و ئیرادە و تێكۆشانی سیاسی و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی ،  ئاڵنگارییەكان و كۆسپەكان تێكشكان .

بۆیە، ئەم دەستكەوتانە بەرهەمی خەباتی نەپساوی شۆڕشی مەزنی 11ی ئەیلوول و كە درێژە پێدەرەكەی شۆڕشی 26ی گوڵان و ڕاپەرین و قوربانیدان و تێشكۆشانی پارتی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانە ، بارزانی سەركردەیەكی كارێزما بوو لە نێو دڵ پێشمەرگە وجەماوەری چونكە هەمیشە هەستیان بەدڵنییایی و دادپەوەری دەكرد و هەمیشە باوەریان بە سەركردایەتیی بارزانی  بوو چونكە دەیانزانی كە ئەمڕۆ بێت یان سبەی گەلەكەی دەگەێنێتە كەناڕی دڵنییایی و ئارامی. بۆیە، شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ،شۆرشێكی مێژوویی مەزنە ، تا گەلی كورد مابێت ، بزافی رزگاریخوازی كوردستان هەرد ەمێنێت ، ناوی ئەو شۆڕشە بە گەورەی دەمێنێتەوە و بەمانای وشە وكردەوە مەزن و پربایەخ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مەدرید بۆندی کارڤاخاڵی نوێکردەوە

یاسین

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ژمارەیەك پڕۆژە و بڕیار لە سمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن

سەڵاح

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سنووری سلێمانی بۆردومان کرد

یاسین