ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

ئەمڕۆ شەممە 2024.9.14،  به‌ ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنى پۆندى بنەسڵاوە، گه‌وره‌ترین پۆندى له‌ سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستانی دانا، کە بە گوژمەی ( 3 ملیار و 856 ملیۆن و 175 هەزار دینار) لە سەر بوجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتى ئاودێری هەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لە ئەندازیار و تیم و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر، جەختی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە، کە بۆ شارى هەولێر پڕۆژەیەکى گرنگ و ستراتیژییە.

ڕاشیگەیاند، بە پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەوخۆى مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەم، بە  کشتوکاڵ و ئاودێری و دروستکردنی بەنداو و پۆند و کەمکردنەوەى مەترسییەکانی دروستبوونى لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە جێبەجێکراوە، کەبەشێکیان بە کۆتا هاتوون و بەشێکیشیان لەژێر جێبەجێکردندان، لە نێویاندا دروستکردنى “پۆندی بنەسڵاوە”یە کە گەورەترین پۆندە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و درێژی (360) مەترە و بەرزیەکەى (17) مەترە و  توانای کۆکردنەوەی (3) ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی باران و کانیاوەکانی ھەیە، بەتەواوبوونى ئەو پۆندە ڕۆڵی زۆری دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و دروستکردنی زه‌وی به‌رئاو، جگە لەوەی ناوچه‌كەش لە مەترسی دروستبوونی لافاو دەپارێزێت، ناوچەکە دەکاتە ناوچەیەکی گەشتیارى و کەرتی گەشتیاریی لە دەڤەرەکە دەبووژێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن دەکاتەوە

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد