ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەغدا گرووپێكی بەقاچاغبردنی نەوت ئاشكرا دەبێت

 

گرووپێكی بەقاچاغبردنی نەوت و سووتەمەنی لەناو جەرگەی بەغدای پایتەختی عێراق ئاشكرا دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە 16ی9ی2024، سێ بە قاچاغچبەری نەوت لە شاری بەغدا دەستگیر كران.”

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش داوە: “تیمەکانی لیوای چواری پۆلیسی وزە لە بەری ڕەسافەی بەغدا، سێ تۆمەتباری دەستگیر کردووە، کە كاریان بە قاچاغچبردنی نەوت و سووتەمەنی بووە.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، چەند تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و كەلوپەلی تایبەتی باندەكەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەكاریی زیاتری لەسەر كاری ئەو باندە ئاشكرا نەكردووە، تەنیا ئەوەی خستووەتە ڕوو، لێكۆڵینەوەی زیاتر دەستی پێكردووە.

هاوكات، مانگی پێشوو لە پارێزگای بەسڕە، بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت 10 كەس دەستگیر كراون، كە ئەفسەر و شارەزا و كارمەندی حكوومییان تێدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

ئوستراڵیا: ئەگەر ئیسرائیل ڕێڕەوی خۆی نەگۆڕێت ئەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات

یاسین

شاندێكی بالای عێراق سەردامی هەولێر دەكەن

گوران