ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عه‌لی حسێن: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كرێت

 

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كرێ. ده‌شڵێ، حكوومه‌ت به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی 9ی 2024، عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو كوردستان لای ئێمه‌ وه‌كوو یه‌كه‌، له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا زاخۆ، سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكه‌ و به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی ناوچه‌كانی كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ خزمه‌تی ناوچه‌كه‌یانی نه‌كردبێ، ده‌بێ گلله‌یی له‌ خۆیان بكه‌ن، نه‌ك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌ت حكوومه‌تی خه‌ڵكه، كاك مه‌سرور هاته‌ سلێمانی و چووه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش و ناوچه‌كانی دیكه‌ش، ئیداره‌ی سلێمانی خۆیان دوایان ده‌كرد ئه‌و داهاته‌ گشتییه‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ دێ به‌ گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش بكرێ و ده‌یانوت ئه‌و داهاته‌ زۆر زیاده‌ و ده‌توانین خزمه‌ت بكه‌ین به‌و ئیمكانیاته‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تگوزاری خه‌رج نه‌كرابێ، ده‌بێ خه‌ڵك وه‌ڵام بداته‌وه‌.

له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، عه‌لی حسێن گوتی، یه‌كه‌م په‌یامی دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له‌ شاری كۆیه‌ داوای هه‌ڵبژاردنی كرد، بۆ دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ ئه‌وه‌ خه‌ڵكی تر بوو ده‌یانویست به‌بیانووی جیاجیا هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، بۆیه‌ پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن بووه‌ كه‌ پرۆسه‌یه‌كی گرنگی دیموكراتی و سیاسییه‌ و ئێستاش هیچ شتێك نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا نه‌كرێ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌كرێ.

گوتیشی، ئێمە هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختەمان لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵام خاڵی هاوبەشمان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، هیواداریشین خاڵی هاوبەشمان زۆرتر بێت، بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردنەکانیش بتوانین بە گیانی تەبایی و برایەتی خزمەتی خەڵکی بکەین، دواجاریش حزبی سیاسی هۆکارێکە بۆ خزمەتی میللەت.

هاوكات له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی حه‌لبووسییه‌وه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ خه‌باتی میله‌ته‌كه‌مان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ خه‌باتی شاخ، دژی دیكتاتۆرییه‌ت جه‌نگاون ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانن، دیاره‌ حه‌لبووسی شاره‌زایی نییه‌ له‌سه‌ر گرنگیی پێشمه‌رگه‌ و بوونی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی ده‌ستووره‌ و پێشمه‌رگه‌ ڕوڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و ڕۆلێ هه‌بووه‌ له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و لێدوانه‌كه‌ی حه‌لبووسی لێدوانێكی سیاسییه‌ و خۆی كێشه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌و گرفتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كاندا هه‌یه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دڵشاد

خولی ئەڵمانیا.. جەنگی بایرن و لیڤەکوزن لەنێو ئەلیانز ئەرینا یەکلانەکرایەوە

sirwan

په‌یامێك له‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد

یاسین