ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی هێرشیان کردە سەر هونەرمندێک ده‌ستگیر كران

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌مان ده‌ستگیر كرد كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سەر هۆنەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب)، وتیشی، لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە،

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراه‌كه‌یه‌:

دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەك بلاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هۆنەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب) ، دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کراو لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد،کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لە گرتەڤیدیۆی دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت، لە لێکۆڵێنەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیە،

دووپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نیە

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠٢٤/٩/٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی روسیایان ته‌قانده‌وه‌

سەڵاح

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

یاسین

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەڵاح