ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر.. بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ تەواو دەكرێت

لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو لە سنووری شاری هەولێر، پڕۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانیی دارەتوو و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەكە ئاوەرۆیەكی لوولەیییە و گەڕەكی ژین – باغەمرەئەفەندی بە درێژایی ٣ كیلۆمەتر بە ناحیەی دارەتووەوە دەبەستێتەوە و یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكانی سنوورەكە.

ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی ٢،٤٢٢،٣١٤،٠٠٠ دینار جێبەجێ دەكرێت كە تیمێکی ئەندازیاران و ڕووپێوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكەن و ئێستاش ڕێژەی كارەكانی ٨٥% تەواو بووە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە، بە تەواوبوونی كاریگەریی تەواوی لەسەر كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو لەو سنوورە فراوانەی پارێزگەی هەولێر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا دوو بنکەی حوسیانی دایە بەر هێرش

سەڵاح

سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەی حوسییەکان لەناو دەبات

سەڵاح

سەڵاح