ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەشتی فڕۆکەوانی بۆ لوبنان و ئیسرائیل وەستان

 

بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانەوە، چەندین کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل و لوبنان راگرت.

بەهۆی بۆمبابارانەکانی ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان و وڵامە مووشەکییەکانی حیزبوڵای لوبنان بۆ ئیسرائیل چەندین کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی گەشتیان بۆ لوبنان و ئیسرائیل ڕاگرت.

ئەو کۆمپانیایانەی گەشتەکانیان بۆ ئەم دوو وڵاتە ڕاگرتووە بریتین لە ؛ لۆفتهانزا، هێڵی فڕۆکەوانیی قەتەری، هێڵی تورکی، میسری، کۆمپانیای دەلتای ئەمریکا وهێڵی فڕۆکەوانی ئەمریکا.

هاوکات، فڕۆکەخانەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بڵاویکردووەتەوە؛ لە دوو رۆژی ڕابردوودا ٣٠ گەشتی نێودەولەتییان هەڵوەشاندووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

دڵشاد

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

پارێزگارێ دهۆكێ: رولێ كاریگه‌ر یێ میدیاكار و رۆژنامه‌ڤانیێ به‌رچاڤكر

سەڵاح