ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست و یەكەمەكان گفتوگۆ دەكات

 

ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، كۆ دەبێتەوە و لەبارەی دوو تەوەری گرنگ، فەرمانبەرانی گرێبەست، یەكەمی زانگۆ و پەیمانگە و بڕوانامە باڵاكان و سەرژمێریی گشتی، دەدوێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی 9ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.

لە بڕگەی یەكەمدا، میوانداریی سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە دەكرێت، بۆ خستنەڕووی ڕاسپاردە و پێشنیارەكانیان، سەبارەت بە دۆسییەكانی: فەرمانبەرانی گرێبەست، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان، و ئەوانەی كە یاسای پلەبەندیی خاوەنپیشەی تەندروستی و پزیشكی دەیانگرێتەوە.

بڕگەی دووەم، خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەبێت، كە بڕیارە لە ڕێكەوتی 20 ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین