ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هه‌ولێر: ڕێکارەکارەکانى هێنانەکایەیى قەزایی تەقتەق دەستى پێکرد

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

وتیشی، هەر ئەمڕۆ بڕیارەکە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان دەستپێدەکات.

May be an image of text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

sirwan

حکومەتی هەرێم مەرجەکانی پێدانی زەوی راگەیاند

یاسین

سوپای ئوردن قاچاخچیەکی ماددە هۆشبەرەکانی لەسەر سنوور کوشت کە لە سووریاوە دزەی کردبوو

سەڵاح