ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی فه‌ڕەنسا هیوایان خواست هەڵبژاردن بە بانگەشەیەكی ئارام و پڕۆسەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەبچێت

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فه‌ڕەنسا لە عێراق لە میانەی دیدارێكدا، هیوایان خواست هەڵبژاردن لە بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و پرۆسه‌یەكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ بچێت”.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له‌ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و ئابووريدا له‌باره‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ بيروڕايان ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شييان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا که‌ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو، وێڕاى داكۆكيكردن له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيوايان خواست بانگه‌شه‌يه‌كى ئارام و پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ سه‌ركه‌وتوويى به‌ڕێوه‌ بچێت.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

زێلێنسکی داوا ده‌كات په‌له‌ له‌ گەیاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بكرێت

سەڵاح

تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا

دڵشاد