ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ نیپاڵ 100 كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی 9ی 2024 میدیاكانی جیهان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی نیپاڵ، به‌هۆی لافاوه‌وه‌، لایه‌نی كه‌م 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی پۆلیسی دان باهاردور كاركی به‌ (فرانس پرێس)ی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 101 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

گوتیشی، لافاو زیاتر له‌ شاری كاتماندۆی پایته‌ختی نیپاڵ بووه، جگه‌ له‌ زیانی گیانی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماڵانیش ژێرئاو كه‌وتن.

به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی ڕابردوه‌وه‌، زیاتر له‌ 150 گه‌شتیی ئاسمانیی بۆ پایته‌ختی نیپاڵ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە

یاسین

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح

هه‌ولێر … بەردی بناغەی گه‌وره‌ترین پۆند لە سەر ئاستى هه‌رێمی كوردستان دانرا

سەڵاح