ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل كوشتنی سەرۆكی ئەنجوومەنی تەنفیزیی حزبوڵای ڕاگه‌یاند

 

دەمێك بەر لە ئیستا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (29ی 9ی 2024)، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە دوێنێ شەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە فڕۆكەی جەنگی، توانییان نەبیل قاووق، سەرۆكی ئەنجوومەنی تەنفیزیی حزبوڵا و بەرپرسی یەكەمی ئەمنی خۆپارێزیی ئەو حزبە بكوژن.

ئاژانسی (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ كوژراوه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌ دیاره‌كانی حزبوڵا و داڕێژه‌ری هێرشه‌كانی حزبوڵایه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سوپای ئیسرائیل به‌ فه‌رمی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نمە باران دەبارێت

یاسین

راگری كۆلیژی كۆمپیوتەر لە زانكۆی بەسڕە سزادرا

یاسین

لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن و سوودانی پاڵپشتی له‌ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە کرا

یاسین