ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا هەڕەشە لە گروپە چەکدارە عێراقیەکان دەکات

دوای هێرشکردنە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، ئەمریکا پەیامی توندی بۆ گروپە چەکدارە عێراقیەکان نارد.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە؛ دوای هێرشی سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەرێگەی کاتیۆشاوە، ئەمریکا لەرێگەی حکوومەتی عێراقەوە پەیامێکی توندی ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان کردووە و تیایدا هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکات؛ لەئەگەری بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو کارانە سەرکردە و بەرژوەندییە بازرگانییەکانیان دەکاتە ئامانج.
ئەمریکا ئەو گروپانەی ئاگادارکردووەتەوە؛ لەئەگەری فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ئەوە، گروپەکان و سەرکردە باڵاکانیان رووبەڕووی چارەنووسێکی قورس دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باوکێک کچەکەی خۆی دەکوژێت

یاسین

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری ڕەئیسی دانووستانی ئەتۆمیی ئێرانی وەستاندووە

سەڵاح

کەنەداش سوپای پاسداران دەخاتە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە

سەڵاح