ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تا ئێستا هەشت هەزار پەنابەری لوبنانی هاوتوونەتە عێراق

ئەمڕۆ چوارشەممە، مانگی سووری عێراق ڕایگەیاند، عێراق پێشوازی لە نزیکەی هەشت هەزار پەنابەری لوبنان کردووە، دوای تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی ئەو وڵاتە، هاوکات ئامادەیی تەواوەتی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ لوبنانییەکان لە هەموو ناوچەکانی عێراق.

سەرۆکی کۆمەڵەکە، یاسین مەعمووری ڕایگەیاند، “هەوڵە نیشتمانییەکان بە هەموو ئاراستەکانەوە کۆکراونەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو قەیرانە مرۆییانەی کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ئێستا هاتوونەتە ئاراوە، بەتایبەتی لە ماوەی (10) ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی باشووری لوبنان و ئاوارەبوونی ناوخۆیی و دەرەکی“.

مەعمووری گوتیشی: هەوڵێکی نیشتیمانی ڕوون لە ناوخۆی وڵاتدا هەیە بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرانی لوبنان و جێگیرکردنیان لە شوێنی شایستە و پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک، لە چوونە ناو سنوورەوە دەستپێدەکات تا دەگەنە ئەو شوێنانەی کە بۆیان دیاری کراوە.

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە، غەیس ڕەعد شەبع کیلابی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری نەجەف، لە نووسراوێکدا ڕایگەیاندووە، “لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە کاریگەری لەسەر گەلی لوبنان هەیە، دوای ئەو هەڵوێستە مرۆییە گەورەیەی عێراق بە گشتی و پارێزگای نەجەف بەتایبەتی گرتوویەتیە بەر، کە ئەرکی ئەخلاقییە پێشوازیی لە پەنابەرانی لوبنانی بکەین و شوینی نیشتەجێبوون و خۆراکیان بۆ دابین بکەین.

 هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە،  داوادەکەین ئەو پەنابەرانەی خاوەن لێهاتوویی و پسپۆڕی جیاوازن، وەک بوارە پزیشکییەکان هەریەکەیان بەپێی پسپۆڕیەکەی و پێویستی وڵات گرێبەستی دامەزراندنیان بۆ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ پارێزگارى دهۆك ده‌كات

یاسین

رووسیا تاڵیبان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لاده‌بات

سەڵاح

تورکیا و سووریا دەگەڕێنەوە سەر رێککەوتنی ئادانا

سەڵاح