ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر.. بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا

 

لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەى زیاتر لە 25 ملیار دینار بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى بۆ کەرتی باغلومنارە لە شاری هەولێر دانرا.

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى ئۆکتۆبەرى 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە گوژمەى زیاتر لە 25 ملیار دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگیان بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و کارزان هادى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و خاوەنی زەویەکانی کەرەتەکە ئامادەی بوون، وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکانى کەرتی باغلومنارە بە گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان، کە خواست و دوای زۆری هاووڵاتیانی لەسەربوو، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی لە خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتی باغلومنارە و هاوکات ئاوەدانکردنەوەی لەگەڵ کەرتی 8ـی حەسارۆکان.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “هەردوو لا جەختیان لەوەکردەوە، ئەو پڕۆژانە دیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر و ئومێدیان خواست لە زووترین کاتدا پڕۆژەکان لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بەکۆتابێت.”

روونیش کراوەتەوە: “پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیش بریتین لە 5 کم دروستکردنى شەقامی 10 مەتر، 29 کم دروستکردنى شەقامی 12 مەتری و 15 مەتری، 7 کم دروستکردنى شەقامی 20 مەتری، 3 کم دروستکردنى شەقامی 30 مەتری، 12 کم دروستکردنى دووشەقامی سەرەکی 60 مەتری، تێکرای پرۆژەکەش بە رووبەری 1 ملیۆن و 420 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی 6 هەزار پارچە زەوی لەو گەڕەکە سوود مەند دەبن لەو پرۆژانە، ئەوە جگە لەوەی بە تەواو بوونی دوو شەقامی سەرەکی 60 مەترى کە هەردوو شەقامی سەرەکی 120 مەترى و 150 مەترى خێرا لەگەڵ گەڕەکەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆیەوە ئاسنکاریەکی زۆر پێشکەش بە هاتووچۆى دانیشتوانی ئەو بەشەی شاری هەولێر دەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازيی لە مەحموود ئەلمەشهەدانی دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح