ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك بارزانی ده‌نگی دا

 

كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی  له‌ بنكه‌یه‌ك له‌ پیرمام ده‌نگی دا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024  پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ده‌نگدانی گشتی 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن دوو ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، له‌ هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌بجه‌) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه‌ و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌.

كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سێ كورسیان هه‌یه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەگڤان سندی: کارەساتا شنگالئ ڕوژەکا پڕ ل ئێش و ئازار بوو

دڵشاد

توخێل بووە ڕاهێنەری ئینگلتەرا

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین