ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

ڕۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ بەڕێوەچوونی سەركەوتوانەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بە هەنگاوێكی گرنگی هەرێمی كوردستان بۆ قۆناغێكی تازەی ژیانی سیاسی وەسف كرد.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەنگاوەكانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی تازە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و هەروەها هیوای ئەوەشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت

دڵشاد