ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه‌ له‌ به‌یانییه‌وه ‌رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24/10/2024 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه‌:

1-هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.

2-پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌بێت.

3-هێنانی پاسپۆرت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بوه‌ش داوه‌، دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3/11/2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌ پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بنگه‌هێ لالش خوارنا فتارێ گه‌هانده‌‌ زيانڤێكه‌فتيێن لافاوا دهۆكێ

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

sirwan

بەفەرمی.. دووسبەی سێشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە

دڵشاد