ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

 

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی. باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریش بەرز بوو.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوە تاووتوێ کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكارانى دوكانه‌كانی بازاڕی سپی

دڵشاد