ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى : باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە 04– 11 – 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان , لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت. لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە شاخاوییەکان.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێەوە بە (2-3) پلە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 9 )کم دەبێت بەڵام لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان ( 5– 7 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەی پێکراوە

سبەی سێ شەممە 05 – 11 – 2024
کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێ بەرەو ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
خێراى با / لەسەر خۆ لەکاتەکانی نیوەرۆ کەمێک چاڵاک دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 04- 11- 2024

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌باره‌ت به‌ پشوو روونكردنه‌وه‌یه‌ك راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح