ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زێلێنسکی: 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە کورسکی ڕووسیا جێگیرکراون


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە ناوچەی سنووریی کورسکی ڕووسیا، گوتیشی: بەداخەوە وەڵامی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی بە ڕادەی پێویست توند نەبووە، لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا مەزەندەی کردووە کە پیۆنگیانگ دوو هەزار سەربازی دیکەی لە سوپاکەی لە کورسک جێگیر بکات.
زێلێنسکی لە وتارەکەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەدا ڕایگەیاند: “لە ئێستاوە 11 هەزار سەربازی سوپای کۆریای باکوور لە ناوچەی کورسک هەن”، ڕوونیکردەوە، زانیارییەکی کورتی لە تیمی هەواڵگرییەکەی وەرگرتووە سەبارەت بە جوڵەکانیان.
سەرۆکی ئۆکرانیا گوتیشی: ناردنی چەک لە وڵاتانی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی زیادی کردووە.
زێلێنسکی باسی لەوەشکردووە، “ئەنجامەکانی پەیوەست بە ناردنی چەک باشتر بوون، ئەمەش بەو مانایەیە کە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا نزیکن لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە داویانە”.
چوارشەممەی ڕابردوو، زێلێنسکی گلەیی ئەوەی کردبوو کە وڵاتەکەی تەنیا نزیکەی لەسەدا 10ـی ئەو هاوکاریانەی وەرگرتووە کە کۆنگرێس پەسەندی کردووە، لە میانی دیدارەکەدا پرسی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیش خرایەڕوو، بەتایبەتی سەبارەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا.
بڕیارە بەرهەمهێنەران گرێبەست وەربگرن کە لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی دیدگایەک بە بەرهەمهێنەران بدرێت بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

یاسین

سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون لە عێراق: لە ماوەی شەش مانگدا ٧٠٠ حاڵەتمان وەرگرتووە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: دەمانەوێ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بگەیەنینە هەموو گوند و دێهات و شارۆچکەکان

سەڵاح