ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی حکومەتی ئێران: سەرکەوتنی ترەمپ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئێران نابێت

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران پێی‌ویا، ئابووریی ئەم وڵاتە لەگەڵ گەماروی ئەمریکا ڕاهاتووە و ئیدی گەمارۆی نوێ ناتوانێت کاریگەریی لەسەر ئابووریی ئێران دابنێت، هەر بۆیەش لە گەڕانەوەی ترەمپ نیگەران نین.
ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ئابووریی ئێرانی هەژاند و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکا جارێکی دیکە بەرزبووەوە و گەیشتەوە 70 هەزار و 300 تومەن و ئەمەش بەرزترین بەهای دۆلار لە مێژووی ئێراندایە.
فاتیمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێرانیش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرکەوتنی ترەمپ لە ئەمریکا کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ ئابووریی ئێران نانێتەوە و دەڵێت: ” بەپێی ئەو سزایانەی لە ماوەی ئەم چل و چەند ساڵەدا هەبووە و بەتایبەت لەم دە ساڵەی دواییدا توندتر بووە، دەکرێت بڵێین وڵاتەکەمان لەگەڵی ڕاهاتووە. ئیتر ئێستا وڵاتەکەمان زۆر نیگەرانی ئەوە نییە ترامپ دەنگی هێناوە. جیاوازیی چییە؟ مەگین جیاوازییەک هەبوو لە نێوان ئەو دوو کەسەدا. لە ڕوانگەی ئێمەوە جیاوازییان نییە.”
دۆنالد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە لایەن دادگای ئێرانەوە وەک بکوژی قاسم سولەیمانی سەرۆکی پیشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران سزای بەسەردا سەپێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو : سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەکەین

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح