ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌نجامی تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌

له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا سه‌رجه‌م تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌ و گوته‌بێژی كۆمیسیۆنیش ده‌ڵیت، له‌ كۆی 41 تانه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن دراون، بیست و هه‌شت تانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كراون.

جومانه‌ی غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆی 41 تانه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دراون‌، بیست و هه‌شت تانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كراون.

گوتیشی، ئەو تانانەی کە ماونەتەوە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە ماوەی حەوت رۆژدا کاریان لەسەر دەکات بە مەبەستی ئامادەکردنی وەڵامەکان و ناردنی بۆ ئەنجوومەنی دادوەریی هەڵبژاردنەکان.

ئاشكراشی كرد، دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌31ی تشرینی یەکەم، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کردەوە، بۆ ئەوەی هەر لیست و کاندیدێک کە بە ئەنجامەکان ڕازی نییە، بتوانێت لەو ماوەیەی دیاری کراوە، تانە لە ئەنجامەکان بدات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەمریکا ناوی چوار هەزار توشبووی ئاولەی مەیموونی تۆمار کراوە

سەڵاح

خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەيه‌نێت

سەڵاح

دەستەی وەبەرھێنان: قەبارەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە ١٠ملیار دۆلار

یاسین