ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە   ١٠- ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما  / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک .

ئاراستەی با/  باکووری ڕۆژ ئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩ –   ١٠ )کم دەبێت .

پلەکانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەی پێکراوە

 

 سبەی دووشەممە  ١١ – ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەکات , پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم. باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با .

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوەبە ( ٢ – ٤ ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

خێراى با /  مامناوەند دەبێت  ( ١٥ –  ٢٥ ) کم/ک لەهەندێ کات چالاکتر دەبێت بۆ سەرووی (٢٥) کم/ک .

ئاراستەی با/  گۆراو دەبێت .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٧ – ٩ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ٢٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی  :  ١٩ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ٢٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ٢٣ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٩  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ٢١  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ٢٣ پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى / ١٠- ١١- ٢٠٢٤

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ولایەتی: هاتنی ترەمپ کار ناکاتە سەر سیاسەتی درەوەی ئێران

سەڵاح

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

جێگری سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی کوژرانی گەنجە کوردەکەی دهۆک ڕوونکردنەوە دەدات

سەڵاح