ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسێك لە باكووی ئازەربایجان دەكات

 

كۆنفرانسی لایەنەكان (COP29) بۆ پرسە ژینگەییەكانی جیهان، لە باكووی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت و تاكوو 22ی 11ی 2024 بەردەوام دەبێت.

لە كۆنفرانسەكەدا سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، نوێنەرانی حكومەتەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كەرتی تایبەت، خاوەنكاران، دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و چالاكانی ژینگە بەشدارن و دەیانەوێت بگەنە ئەو ڕێكارە كاریگەرانەی بە هۆیانەوە، باشتر ڕاسپاردە و بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی پاریس بۆ ژینگە جێبەجێ دەكرێت.

لە میانی كۆنفرانسەكەدا، شاندی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و نوێنەری سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن و هەریەك لە نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ، شارەوانی، کارەبا، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، نوێنەری زانکۆکان، ڕێکخراوەکان و کەرتی تایبەت بەشدارن.

بەشداریی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی لایەنەكان لە باكوو، بە مەبەستی ئاشناكردنی وڵاتانە بەو هەوڵانەی لە چوارچێوەی هەنگاوە جیهانییەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا دراون.

مەبەستێكی دیكە سوودوەرگرتن و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری و هەماهەنگییەكانە لەگەڵ وڵاتان، بۆ بەهێزكردنی ڕێكارەكانی پاراستنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستاندا بەپێی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: شێوازی لێکۆڵینەوەی و خەمڵاندنی زیانەکانی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری بەردەوامن

دڵشاد

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

sirwan