ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارجن کوبیاک باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەم لە سەرۆک بارزانی کرد. هەروەها پێزانینی  بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێم هەبوو، ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری ڕۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکەدا دەکات و پۆلەندا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر پەرەبستێنێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراقی کرد و جەختی لە دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بەشداری گەلی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردن و لە کەشێکی ئارامدا سەری هەموومانی بەرز کردەوە.  ئەوەشی خستەڕوو کە هەروەکچۆن هەڵبژاردن سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکوومەت و دانوساندنی لایەنەکان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ڕاشیگەیاند خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی بنکەفراوانین ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.

هەر لەو دیدارەدا سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی داهاتوو و هاوکێشەکانی ناوچەکە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

May be an image of 5 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگه‌یاندرا

سەڵاح

بەنگلادیش… لە چەند رۆژێكی خۆپیشاندانەكاندا 300 كەس كوژران

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح