ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،  کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوە چوو

 

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.17، بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنەری وەزارەتی پلاندانان، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنی تایبەت بە ئامادەکاری ئیداری و ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەسەر ئاستی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بایەخ و گرنگی پرۆسەی سەرژمێری گشتی کرا و هانی هەموو هاووڵاتیان درا کە بە ئامادەبوون لە ماڵەوە بە ڕاستی و دروستی داتاکانی خۆیان لەو پرۆسەیە تۆمار بکەن. ئەوەی پەیوەندی بە هاونیشتیمانیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە کە بە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ناسراون، کۆبوونەوە هانی هاووڵاتیانی دا، ئەوانەی دەتوانن شوێنی مانەوە دابین بکەن، لە ئەمڕۆوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی ١٧ تا ١٩ی تشرینی دووەم تۆمار بکرێن و لە ڕۆژانی ٢٠-٢١ ی تشرینی دووەمیش داتاکانیان پشت ڕاست بکرێتەوە و لەو ناوچانە کە زێدی خۆیان و باب و باپیریانە، تۆمار بکرێن.

May be an image of 3 people and text

May be an image of 16 people, dais and text

May be an image of 6 people and newsroom

May be an image of 13 people and text

May be an image of 17 people and dais

May be an image of 6 people and text

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

دڵشاد

حەیدەر عەبادی بە ڕووخانی حکومەتی سووریا خۆشحاڵیی دەربڕی

سەڵاح

ڕووسیا: ھێرشێکی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکەکەی پوچەڵکردووەتەوە، دەیان فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە

سەڵاح