ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر عێراق و تیرۆركردنی سه‌ركرده‌‌ دیاره‌كانی میلیشیاكان ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی 11ی 2024، رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، كه‌ ئیسرائیل تاوتوێی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئیسرائیل و ئێسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ میلیشیاكان ده‌كات.

رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌كرێن، ئیسرائیل پلانی هه‌یه‌ بۆ لێدانی ژێرخان و پێگه‌ی میلیشیاكان له‌ عێراق و دواتریش بۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ی گرووپه‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق.

رۆژنامه‌كه‌ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌واڵگریی ئیسرائیلی و ئه‌مریكییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستووته‌ ڕوو، كه‌ ئێران بریكاره‌كانی زیاد ده‌كات له‌ عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل، به‌هۆی ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ له‌ غه‌زه‌ و لوبنان به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

هاوكات رۆژنامه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ترس لای ئێران دروست بووه‌، ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ مووشه‌كی بالیستی كورتهاوێژ بباته‌ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل به‌كاریان بهێنێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ جارێكی تر به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئیسلامیی عێراق كه‌ له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ میلیشیاكان پێكدێن، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌یه‌كی ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

سەڵاح

دوو هاوڵاتی ئیسرائیلی به‌ هێرشی مووشەکی حزبوڵا بریندار بوون

سەڵاح