ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ولایەتی: هاتنی ترەمپ کار ناکاتە سەر سیاسەتی درەوەی ئێران

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دەڵێت، گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، بەتایبەتی لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و چین نابێت.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە دیداری زونگ پیڤۆ، باڵیۆزی چین لە ئێران، جەختی لەوە کردەوە، بێ گومان پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ چین و ڕووسیا لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتی لە چوارچێوەی برێکس و شانگهایدا کاریگەریی گرنگی دەبێت.
ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣-وە چووەتە ناو هاوپەیمانیی ئابووریی برێکسەوە کە لەلایەن چین و ڕووسیاوە ڕێبەرایەتی دەکرێت. لە دواین کۆبوونەوەی ئەم هاوپەیمانییەدا مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕەخنەی لەوە گرت کە ئەم هاوپەیمانییە بە کردەوە کاریگەریی لەسەر سزاکانی ئەمریکا دژی ئێران نەبووە.
ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهاییش ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕووسیا و چینەوە پێک هات و ٩ ئەندامی هەیە، ئێرانیش یەکێک لە ئەندامەکانیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەست لەکار دەکێشێتەوە

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەنابەرانی سووری لە ئوردن تەرخان کرد

سەڵاح

لەم ساڵدا نزیکەی ٢٣ هەزار پەنابەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیوەنەتەوە بەریتانیا

سەڵاح