ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەیشینزلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی ئیسپانیا شکستی بە سویسرا هێنا

لە یارییەکانی ئەمشەوی نەیشینزلیگ و لە یاری ئاگرین، هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری سویسرای کرد.

 

لە ئەنجامدا ئیسپانیا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سویسرای بردەوە.

 

لە تایمی یەکەم و لە دەسپێکی یارییەکە هەردوو هەڵبژاردە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئیسپانیا هەژمارکرد پێدری لە خولەکی 32 لێدانەکەی لەدەستدا، بەڵام لە هەمان خولەکدا یێرمی پینۆ گۆڵی یەکەمی ئیسپانیا تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد تا لە خولەکی 62دا یاریزان مۆنتیرۆ گۆڵی یەکسانی بۆ سویسرای تۆمارکردەوە،

تەنیا پێنج خولەک دوای ئەوە بڕیان گیل گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ناوبژیوان ئەمجارە لێدانێکی سزای بۆ هەڵبژاردەی میوان هەژمارکرد و ئاندی زیکیری توانی گۆڵی یەکسانی دژی خاوەن یاریگا کردیەوە،

بەڵام ئیسپانیا لە خولەکی سێی زیادکراودا بە لێدانی سزا لەڕێگەی زاراگوزاوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵە، سڕبیا و دانیمار بەیەکگەیشتن، ئەو یارییە بە یەکسانی و بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

بەم شێوەیە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە یەکەم و سویسرا بە دووەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە چین ١٠٠هەزار کەسی ئاوارە کرد

یاسین

بەغدا.. دەیان ملیۆن دینار لە دەرمانخانەیەک دەدزرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی بەحرکەی واژوو کرد

سەڵاح