ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری بازرگانی تورکیا: کۆی گشتیی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە

 

وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاند: “دوای دوو هەفتە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی و بازرگانیی تورکیا-عێراق لە تورکیا ئەنجام دەدەین، گوتیشی: “بەلای ئێمەوە عێراق سێهەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانییمانە .

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی “شاندی بازرگانی گشتیی عێراق” کە لە چوارچێوەی “کۆبوونەوەکانی B2B و بەرنامەی شاندی بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی تورکیا-عێراق” لە بەغدا ساز دەکرێت، گوتارێکی پێشکەش کرد.

بۆڵات باسی لە گرنگیی چالاکییەکە کرد کە تیایدا شاندەکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا و یەکێتی بەڵێندەرانی تورکیا بەشدارن و، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین دۆخی عێراق و پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.

وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات ڕایگەیاند”دوای دوو هەفتە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی و بازرگانیی تورکیا-عێراق لە تورکیا ئەنجام دەدەین”.

گوتیشی: “بەلای ئێمەوە عێراق سێهەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانییمانە کە کۆی گشتیی بازرگانی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە، ئێمە هەردەم سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە ئەم بازرگانییە لەسەر بنەمای هاوبەشی و قازانجی بەرامبەری بێت”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی دەدات

یاسین

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان وەڵامی چەند دەزگایەكی راگەیاندن دەداتەوە

یاسین