ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە

ئەمڕۆ سێشەممە   ١٩- ١١ – 2024

کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ  وە هەروەها بارینی نمە باران لەهەندێ ناوچەی جۆراوجۆر. 

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک

ئاراستەی با /  باکووری رۆژئاوا .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٨– ١٠ ) کم دەبێت.

 

 

 

سبەی چوارشەممە  ٢٠ – ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت,  لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتی جیا لەهەندێ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم . 

پلەکانی گەرما  / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

خێراى با /  لەسەر خۆ دەبێت  ( ١٠ –  ١٥ ) کم/ک

ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا .

مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ٢٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی  : ٢٢ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ٢٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ٢٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٢  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ٢٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ٢٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ٢٦ پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى  ١٩ – ١١- ٤ ٢٠٢

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران سێ ملیون ٥٠٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە

سەڵاح

سوننه‌كان موحسین مه‌نده‌لاوی به‌ پێشێلیی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار دەکرێت

سەڵاح

لە سەدا ٧٠ی داهاتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچە دەڕوات

سەڵاح