ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌سرور بارزانی: پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە

شەممە، 23-11-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارێکی تایبەتدا لە دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک، ئەوەی خستە ڕوو “پەیوەندییە ئابووریی و سیاسیەکانمان لەگەڵ رووسیا زۆر باشن و چەندان کۆمپانیای ڕووسی لە بواری نەوت و گازدا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.”

باسی لەوە کرد “پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و دەمانەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە بە پەیوەندییە دوولایەنەکمان بدەین.”

ئەوەی خستە ڕوو “هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لەسەر داوای حکوومەتی عێراق هاتوون و پێمان وایە تاوەکوو ئێستەش هەڕەشەی تیرۆر بەردەوامە و داعش هەر ماوە.”

ئاماژەی بەوە کرد “نیگەرانین لەو شەڕانەی ئێستە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەن و نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو شەڕە و هەموو هەوڵێک بۆ ئەو مەبەستە دەدەین.”

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کرد و ڕایگەیاند “ئەو بڕیارانەی لە ئەمەریکا دەردەکرێن کاریگەرییان لەسەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی کارەبا گیانی لەدەست دا

دڵشاد

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزی

سەڵاح