ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پوتن: رووسیا لە تاقیکردنەوەی موشەکی نوێ بەردەوام دەبێت

 

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتن رۆژی هەینی وتی رووسیا بەردەوام دەبێت لە تاقیکردنەوەی موشەکی نوێی دەنگبڕی ئۆریشنیک لە شەڕدا و چەندین موشەکی لەو جۆرەی هەیە کە ئامادەن بۆ بەکارهێنان، هاوکات ئۆکرانیا وتی کاردەکات بۆ گەشەدان بە سیستمە ئاسمانییەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە موشەکەی ڕووسیا.

لێدوانەکەی پوتن دوای ئەوە دێت کە ڕووسیا بۆ یەکەمین جار موشەکێکی نوێی مەودا ناوەندی ئاڕاستەی ناو ئۆکرانیا کرد، لە هەنگاوێکدا کە وتی بەهۆی ئەوەوە بووە کە ئۆکرانیا موشەکی باڵیستیکی ئەمەریکایی و موشەکی کروزی بەڕیتانیایی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی کیێڤ لەگەڵ هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانیدا کاردەکات بۆ گەشەدان بە سیستمەکانی بۆ بەرپەچدانەوەی ” مەترسییە نوێیەکان.”

پوتن وتی یەکەمین بەکارهێنانی موشەکی دەنگبڕی ئۆریشنیک سەرکەوتوو بووە، وتیشی موشەکی زیاتر لەو جۆرە بەکاردەهێندرێت.

وتی ” بەردەوام دەبین لەم تاقیکردنەوانە، لە شەڕیشدا، ئەوە پەیوەستە بە دۆخەکە و سروشتی مەترسییە ئاسایشییەکان کە بۆ ڕووسیا دروست دەکرێن.”

وتی ” ژمارەیەکی زۆر لەو موشەکانەمان هەیە، هەموویان ئامادەن بۆ بەکارهێنان.”

بەڵام بەرپرسێکی ئەمەریکا وتی ئەو چەکەی کە ڕووسیا بەکاریهێنا چەکێکی تاقیکردنەوەیی بووە. بەرپرسەکە وتی ڕووسیا ژمارەیەکی کەمی لەو موشەکە هەیە و ئەمەش موشەکێک نیە کە ڕووسیا بتوانێت بەردەوام لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا بەکاریبهێنێت.

موشەکە مەودا ناوەندەکان مەودای 3000-5500 کیلۆمەترییان هەیە و دەتوانن لە ڕووسیاوە لە هەر شوێنێکی ئەوروپا و ڕۆژئاوای ئەمەریکا بدەن.

ئۆکرانیا وتی خێرایی موشەکەکە گەیشتووەتە 13,000 کم لە کاتژمێرێکدا، نزیکەی 15 خولەکی پێچووە تاوەکو بگاتە ئامانجەکەی.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەکات

یاسین

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئسیڕائیل دەکات

یاسین

لە هەرێمی کوردستان بنکەکانی تۆماری بایۆمەتریی كارتی دەنگدان کرانەوە

سەڵاح