ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سویسرا: پابه‌ندین به‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نه‌تانیاهۆ

گوتەبێژی وەزارەتی دادی سویسرا، ئینگرید ڕێسێر ڕایگەیاند کە پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانەی کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت دەرکراوە.

ئینگرید ڕێسێر لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بارەی ھەڵسەنگاندنیان بۆ فەرمانەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، گوتی: “سویسرا پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای پەسەند کردووە کە بنەمای یاسایی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە و ئێمە پشتگیری لە سەربەخۆیی و کارەکانی بۆ لێپرسینەوە دەکەین“.

باسی لەوەش کرد کە پابەندن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و ڕایگەیاند: “ھەر کاتێک بنیامین ناتانیاھو و یۆواڤ گالانت سەردانی سویسرا بکەن، ئەوا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی سویسراوە دەستگیر دەکرێن“.

هاوكات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، ڤالێنتین کلیڤا ڕایگەیاند سویسرا ئەو بڕیارانەی کە لە ٢١ی ئەم مانگەدا، لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەرکراون، لەبەرچاو دەگرێت.

گوتیشی: “سویسرا ڕێز لە سەربەخۆیی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت، بەڵام ھیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بڕیارانە نادات“.

دوێنێ پێنجشەممە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت دەرکرد.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی دۆزی گەلی كوردستان هەرگیز بەرەو پاشەوە ناچێت

یاسین

لە ئێران چەند کەسێک به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

یاسین

ئەمریکا تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

یاسین