ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : ئەمشەو شەپۆڵێکی باران بارین دەست پێدەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە   ٢٤- ١١ – ٢٠٢٤

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور, لەشەودا کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری روو لەناوچەکەمان دەکات , ئەمشەو باران بارین لەناوچە جیاجیاکان دەست پێدەکات بەشێوەی نمە باران, لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما, سەرەتا لەدرەنگانی شەودا بەفربارین لەسەر ناوچە سنوورییەکان دەست پێدەکات .

پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠) کم/ک

ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٩– ١٠ ) کم دەبێت.

 

 

 

سبەی دووشەممە  ٢٥ – ١١ – ٢٠٢٤

کەش/ کاریگەری شەپۆڵی باران بارین زیاتر دەبێت لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری وە پلەکانی گەرما زیاتر روو لەنزم بوونەوە دەکات وە شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەم ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان لە(٢٥٠٠)م زیاترە بەفر دەبارێت , سەبارەت بەباران بارین لەهەندێ کات نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبارێت, لەگەڵ کاریگەری ئەم کەشە ناسەقامگیرییە پێشبینی زیادبوونی خێرایی با لەهەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی (٢٥)کم لەکاتژمێرێکدا.

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە بە (٢-٥) پلە بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

خێراى با /   مامناوەند دەبێت  ( ١٥ –  ٣٠ ) کم/ک

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان ( ٨ – ٩ ) کم دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان (٤-٦)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ١٨ پلەى سیلیزى

سلێمانی  : ١٦ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ١٧ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ١٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٧پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ١٧پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ١٣پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ٢٠پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى  ٢٤ – ١١- ٤ ٢٠٢

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

ھەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگە دەدات

دڵشاد

وەیسی سەعید وەیسی: ئەرکی هەموو لایەنەکانە پێکەوە کار لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بکەن

دڵشاد