ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ چوارشەممە  ٢٧- ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/  ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان  ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیا جیاکانی تر تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ  ئەگەری باران بارینی پچر پچری هەیە , لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی رووی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتای دێت , ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت. 

پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک .  

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٩– ١٠ ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٧-٩) کم دەبێت.

 

 

 

سبەی پێنجشەممە  ٢٨- ١١ – ٢٠٢٤ 

کەش/ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت , نزمترین پلەکانی گەرما لەکاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت .

پلەکانی گەرما  / نزمترین پلە نزم دەبێتەوە وە بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ١٥ ) کم/ک 

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان ( ٩ – ١٠ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 11 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 12 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 2 پلەى سیلیزى

سۆران    :  10 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى  ٢٧- ١١- ٤ ٢٠٢

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft نرخی یاریەکانی گۆری

یاسین

پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

یاسین