ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەممەد شوكری: ھـاوشـانـی وڵاتـانی پـێـشـکـەوتـوو، ھـەرێـمـی کـوردسـتـان ئـاسـانـکـاری بـۆ سـەرمـایـەی بـیـانـی دەکـات

 

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیا بەشداری لە دەیەمین كۆنفڕانس و پێشانگەی نێودەوڵەتیی سانت پیتەرسبۆرگ كرد و لە پانێڵێكیدا بانگهێشتی سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی كرد، تاوه‌كو لە بواری كەشوهەوای كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە لـە مـیـانەی بـەڕێـوەچـوونـی دەیـەمـیـن کـۆنـفـڕانـس و پـێـشـانـگـەی نـێـودەوڵـەتـیی سـانـت پـێـتـەرسـبـۆرگ، دوێنێ چـوارشـەممـە د. مـحـەممـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان بـەشـداری پـانـێـڵـێـکـی تـایـبـەت بـە وەبـەرھـێـنـانـدا کـرد.

ئاماژەی بەوەش داوە، كە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان لـە پـانـێـڵـەکـەیـدا دەرفـەتـەکـانی وەبـەرھـێـنـانـی لـە کـەرتـە جـیـاوازەکـانـدا بـۆ بـەشـداربـووان ئـاشـکـرا کـرد و بـانـگـھـێـشـتـی سـەرمـایـەداران و وەبـەرھـێـنـەرانی کـرد، بـە مـەبـەسـتـی ئـەنـجـامـدانـی سـەرمـایـەگـوزاری و وەبـەرھـێـنـان و سـوودوەرگـرتـن لـە کـەشوھـەوای لـەبـاری وەبـەرھـێـنـان بـە ئـامـانـجـی پـێـشـخـسـتـنـی كه‌رتی وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـاندا.

هەر لە پانێڵكەدا، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھـێـنـان ئـامـاژەی بـە ھـەوڵـەکـانـی سـەرۆکـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمی كوردستان و دامـەزراوەکـانـی حـکـوومـەت کـرد لـە پـێـنـاو چـاکـسـازی و پـەرەپـێـدانـی پـڕۆژەکـانـی وەبـەرھـێـنـان و ڕەخـسـانـدنـی ژیـنـگـەیـەکـی لـە بـار بـۆ بـەھـێـزکـردنـی ژێـرخـانـی ئـابـووریی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ دەگاتەوە سەنتەری شاری هەولێر

سەڵاح

ئه‌ڵمانیا… ژن و مێردێك لەسەر تاوانكردن دژ به‌ ئێزدییەکان دەستگیر كران

سەڵاح

سبەی باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین