ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری و بە ئەنجامێکی گەورە بردیەوە

لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی وێستهام.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە خاوەن یاریگا بهێنن.

 

لە تایمی یەکەمدا کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و سەرەتادا گەنەرز دەستپێشخەری کردو توانی چوار گۆڵی لەسەر یەک لەڕێگەی گابرێل، ترۆسارد، ئۆدیگارد و هاڤێرتز تۆمارکرد،

دوای ئەو وێستهامی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 38 و 40 لەڕێگەی یاریزانان بیساکا و پالمێری تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە،

بەڵام لە خولەکی پێنجی زیادکراوی ئەو تایمە بۆکایۆ ساکا خاوەن یاریگای جارێکی تر بێهیوا کرد کاتێک بۆ جاری پێنجەم تۆڕی گۆڵیان هەژاند.

 

لە گێمی دووەمدا، هەردوو یانە دەستیانکردەوە بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە، وێستهامیش بە 15 خاڵ لە پلەی 14 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan

چوار كارمەندی كۆمپانیایەك لە هەولێر دەستگیركران

سەڵاح

ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات

سەڵاح