ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕەتی کردەوە کە واشنتن پەیوەندیی بە هێرشەکەی حەلەبەوە هەبێت، وتیشی، ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکات.
شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، گوتی، پشتبەستنی دیمەشق بە رووسیا و ئێران و هەوڵنەدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و نەدۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی لەسەر بنەمای پرۆژەبڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، هۆکاری سەرەکین لە دروستبوونی ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.
باسی لهوهش كرد: “ئێمە لە بەرگریکردن و پاراستنی سەربازان و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبین کە هێشتا گرنگن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش دووبارە لە سووریا سەرهەڵنەداتەوە.”
وتیشی: “ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشەوە نییە، تەحریر شام، لەلایەن ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیاریکراوەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت.”