ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەنتەری دڵ لە هەولێر نوێترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش دەکات

 

سەنتەری دڵ لە هەولێر وەک یەکێک لە باشترین سەنتەرەکانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ، جێگای بایەخی  سەرۆکوەزیران ، مەسرور بارزانی بووە.

 

لە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر، ژمارەی قەرەوێلەکانی لە 52 قەرەوێلەوە کراوەتە 140 قەرەوێلە و بەشی تایبەت بە منداڵان و سیستەمی ڕیسایکلینی ئاو، کۆگای سەردەمییانە و چەندین بەشی نوێی بۆ زیاد کراوە؛ هەروەها 75%ی کارەبای بەکارهاتووی سەنتەرەکە لە وزەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنرێت.

 

شوان عوسمان، سەرۆکی بەشی قەستەرە و نەخۆشییەکانی دڵ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاند: “لە پێشتردا تەنها یەک ڕاوێژکاریی نەخۆشیەکانی دڵ و یەک سۆنەری دڵ هەبوو، لە ئێستادا کراوەتە سێ ڕاوێژکار و سێ سۆنەری دڵ؛ بەم هۆیەوە ڕۆژانە دەتوانین پشکنین و سۆنەری دڵ بۆ 150 نەخۆش بکەین”.

 

لە سەرانسەری عێراق نەخۆش سەردانی سەنتەری دڵ دەکات. لە 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، زیاتر لە 80 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە و 1287 نەشتەرگەری کردنەوەی سینگ ئەنجام دراوە، کە لە 41% یان دانیشتووی هەرێمی کوردستان نین.

هەروەها نزیکەی 4 هەزار شەبەکە و باڵۆن دانراون.

 

لە ئێستادا سەنتەرەکە خاوەن کۆگایەکی گەورەیە کە کەلوپەلی پێویست بۆ ماوەی 6 مانگی ئاییندە بەردەستە و دەیان ئامێری پێشکەوتووی بۆ دابین کراوە، کە لە عێراق و ناوچەکە نموونەیین.

سەنتەرەکە 24 کاتژمێر کراوەیە و دەیان پزیشک و کارمەندی تەندروستیی شارەزا کاری تێدا دەکەن؛ تێچووی چارەسەریش بەراورد بە نەخۆشخانە تایبەتەکان 80% کەمترە.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگییەكی زۆری بە كەرتی تەندروستی داوە و بەردەوامە لە بەرەوپێشبردن و فراوانكردنی ئەم کەرتە؛ لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر و کەمکردنەوەی بارگرانیی ماددی لەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

حەفتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا

یاسین