ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ولێر.. نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگه‌یاندرا

سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: نرخی یەک ئەمپێر لە پارێزگای هەولێر لە نێوان 9 هەزار تاوەکوو 13 هەزار و 750 دینارە.

ئەمرۆ یەکشەممە 1/12/2024، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “نرخی ئه‌مپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 11 لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کرا، کاتژمێرەکانی ناو شار لەنێوان 210 کاتژمێر تاوه‌كوو 319 کاتژمێرە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 9 هەزار دینار تاوه‌كوو 13 هەزار و 750 دینارە، واتا یەک کاتژمێر کارکردن 43 دینارە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “مۆلیدەکانی دەوروبەری هەولێر، کاتژمێرەکانیان لەنێوان 125 کاتژمێر تاوەکوو 430 کاتژمێرە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 6 هەزار دینار تاوەکوو 17 هەزار و 250 دینار، واتا نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە (40 بۆ 48) دینارە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە تاران

سەڵاح

تورکیا دەستی بەسەر گەورەترین باری مادە‌ی هۆشبەردا گرت

سەڵاح

زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ گەیشت

سەڵاح