ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و بەپێش مانسیتی کەوت

هەر لە یاریێکی تری پرێمەرلیگ و لە گەڕی 13 دا، هەردوو یانەی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا لە ستامفۆرد ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە کۆتاییدا یانەی بلۆز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەستۆن ڤێلا بهێنێت.

 

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا چێڵسی گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 7دا نیکۆلاس جاکسۆن گۆڵێکی تۆمارکرد،

هێرشەکان بەردەوامبوون بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 36 ئینزۆ فێرناندێز گۆڵی دووەمی چێڵسی نووسیەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایم، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کرد بۆ تۆمارکردنی گۆڵی تر، تا لە خولەکی 83 یاریزان کولێ پالمەر گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بلۆزی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، چێڵسی خاوەن 25 خاڵە وەک ئارسناڵ بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، ئەستۆن ڤێلاش بە 19 خاڵ پلەی 12ی ڕیزبەندی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق

یاسین

ئیسرائیل: حەسەن نەسڕوڵامان کوشتووە

سەڵاح

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

یاسین