ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیرەی سووری هاڕەی کرد

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “سووریا ئەلیەوم” بۆ بازرگانیکردن بە دراو، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەڕێژەی 42% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە ئێستا یەک دۆلار یەکسانە بە 22 هەزار لیرەی سووری .

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار گەیشتە 36 هەزار لیرە، کە بەڕێژەی 64% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

حافز ئەسەد لە ساڵی 1971ەوە فەرمانڕەوایی سووریای گرتە دەست تا ساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد، واتە لەساڵی 2000ەوە بەشاری کوڕی دەسەلاتی گرتە دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید لە دەرەوەی سانتیاگۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین