ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی به‌ره‌و به‌حره‌ین به‌ڕێكه‌وت

 

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت .

ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

ئه م سەردانە بەشێکە لە  هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید هەرا دەنێتەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

یاسین

رێکخراوی فاو: هەتا نیسانی ٢٠٢٥ دانێشتوانی غەززە تووشی برسییەتی دەبن

یاسین